له عێراقدا خه‌ڵكه‌كه هه‌ر شتێكى به‌دڵ نه‌بێ ئه‌وا جوو یان ماسۆنییه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به تایبه‌تى له‌و شت و دیاردانه‌ى كه به سه‌رپێچى داده‌نرێن له‌نه‌ریت وئاینى كۆمه‌ڵگاكه، ئه‌مه خوویه‌كى عێراقییه‌كانه له‌مێژه بوونى هه‌یه، ته‌نانه‌ت لهسهرهتاكانى سه‌ده‌ى رابردوویشدا وشه‌ى "فهرماسۆن" له‌سه‌ر زارى خه‌ڵكى ساده هاتووه، بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارهێنراوه كه زۆر لاسار و دوور له ئایین بوون، هه‌ندێك كاتیش زۆر ژیر و وریابوون، له‌بنه‌ڕه‌تیشدا وشه‌كه له وشه‌ى" Freemasonry" ئینگلزى هاتووه كه به ماناى" ماسۆنییه‌ت" دێت.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش وایكردووه ناڕۆشنییه‌ك له‌بوونى راسته‌قینه‌ى ئه‌م رێكخراوه ده‌ربكه‌وێت له عێراقدا، بۆیه ده‌كرێ پرسیارى ئه‌وه بكرێت ئایا ماسۆنییه‌ت له عێراق هه‌یه، یان خه‌یاڵى دژایه‌تیكردنى جووه‌كان له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا وایكردووه له هه‌ر شتێكى نه‌خوازراوى ناو كۆمه‌ڵگاكه "ماسۆنییه‌ت" تۆمه‌تبار بكرێت.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا له عێراق نییه، به‌ڵكو له زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه هه‌یه كه زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌یان له موسڵمان پێكهاتوون. ته‌نانه‌ت ئه‌و دیارده‌یه ته‌نیا له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ساده هه‌ستى پێ ناكرێت، به‌ڵكو رۆشنبیرانیشى گرتووه‌ته‌وه. زۆرن ئه‌و كتێب و نووسینانه‌ى سه‌رجه‌م سیمبووڵهكانى عه‌لمانییه‌ت و هزرى ئازاد به پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ماسۆنییه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
جا له نووسه‌رانى گه‌وره‌ى وه‌ك ته‌ها حوسێن و عه‌باس مه‌حموود عهقادهوه تا ده‌گات به میشێل عه‌فله‌قى دامه‌زرێنه‌رى حزبى به‌عس، هه‌موو ئه‌مانه به"ماسۆنییه‌ت" تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
ماسۆنییه‌ت رێكخراوێكى نهێنییه له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كار ده‌كات له زمانى ئینگلیزى وشه‌ى " Freemasonry" به‌كاردێت، له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌كه به ماناى "بیناسازانى ئازاد یان ئه‌ندازیارانى ئازاد "دێت، هێماى ئه‌وان ئامێرى ئه‌ندازیار پرگال " Compass " وه‌ك هێمایه‌كى سه‌ره‌كى بزانرێت و زانستى ئه‌ندازیارى " geometry "به گرنگترین و پیرۆزترین زانست و مه‌عریفه دابنرێت، ئه‌وان به‌هۆى كاریگه‌رى ئایینى جوو به‌سه‌ریانه‌وه، باوه‌ڕیان به خودا هه‌یه و به "ئه‌ندازیارى مه‌زن" ناوى ده‌بن، پیتى "G" وه‌ك هێمایه‌كى پیرۆز و مه‌زن له ناو رێكخراوه‌كه به‌كارده‌هێنن، كه له‌یه‌ك كاتدا پیتى یه‌كه‌مى "GOD" خودایه و له‌هه‌مان كاتیش پیتى یه‌كه‌مى زانستى ئه‌ندازیارییه " geometry ".
رێكخراوه‌كه كۆمه‌ڵێك ئامانجى سیاسى و ئایینى و دارایى هه‌یه، یه‌كێك له ئامانجهكانیشى ئه‌وه‌یه دژایه‌تى له‌به‌رانبه‌ر جووه‌كان كه‌م بكاته‌وه، له‌ژێر ئه‌و دروشمه "ئه‌گه‌ر دۆستى جوو نییت، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین دوژمنى نه‌بییت".
زۆر قسه‌ى جیاواز له باره‌ى مێژووى ئه‌و رێكخراوه ده‌كرێت، هه‌ندێك له مێژونووسان ده‌ركه‌وتنى رێكخراوه‌كه بۆ سه‌رده‌مى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه راستیش نه‌بێت، مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ماسۆنییه‌ت مێژوویه‌كى دوورودرێژى هه‌یه.
ئه‌م رێكخراوه دوو
خه‌سڵه‌تى سه‌ره‌كى هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌وڵ ده‌دات كۆڕ "مه‌حفه‌ل" له هه‌موو شوێنێكى دنیا دروست بكات، ئه‌مه‌یش وه‌ك لقى رێكخراوه‌كه وایه. دووه‌میش سه‌رجه‌م كاروبارى رێكخراوه‌كه به نهێنى و ناڕۆشنى ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به مێژووى ماسۆنیه‌ت له عێراق به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكرێت، له رابردوودا ئه‌م رێكخراوه به ئاشكرا كارى كردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى حكومڕانى كۆمارى له عێراق ئه‌و رێكخراوه ئه‌گه‌ر هه‌بووبێ ئه‌وا به‌نهێنى كارى كردووه.
مێژوونووسان ده‌ڵێن یه‌كه‌م كۆڕى ماسۆنى "مه‌حفه‌ل" له به‌نده‌رى به‌سڕه دانراوه به ناوى "محفل ما بین النهرین". له‌ساڵانى دواتر چه‌ندان كۆڕ و لقى تر‌ى ماسۆنیه‌ت له عێراق كراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت مێژوونووسان ئاماژه بۆ هه‌واڵێك ده‌كه‌ن له12ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1925 له یه‌كێك له رۆژنامهعێراقییهكانى ئه‌و كات بڵاوكراوه‌ته‌وه، به ئاشكرا باس له مه‌راسیمى دانانى به‌رده‌ى بناغه‌ى كۆڕێكى ماسۆنى كراوه، هه‌ر له هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كۆڕى ماسۆن له‌ساڵى 1839 بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق دانراوه".
یه‌كێك له‌و نووسه‌ره عێراقییانه‌ى باسى له بوونى ماسۆنى كردووه له عێراق، بیرمه‌ندى به‌ناوبانگى عێراقى عه‌لى وه‌ردییه ئه‌و نووسه‌ره گوتوویه‌تى له‌سه‌رده‌مى پاشایه‌تى له‌عێراق زۆربه‌ى ئه‌ندامانى رێكخراوى ماسیۆنى ئینگلیز بوون و ژماره‌یه‌كى كه‌م له عێراقییه‌كان پێكهاتبوون.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ناوى چه‌ندان كۆڕیان تۆمار كردووه، كه له شاره‌كانى عێراق هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت ژماره‌یان له 15 كۆڕى ماسۆنى تێپه‌ڕناكات و زۆربه‌شیان له به‌سڕه بووه و له دواى به‌سڕه‌یش زۆربه‌ى كۆڕه‌كانى تر له به‌غدا بوون.
ئه‌وه‌ى وا ده‌كات ناو و ژماره‌ى ئه‌و كۆڕانهى ماسۆنى جێى متمانه‌ى مێژوونووسان بێت ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى نوێى عێراق له‌دواى شۆڕشى چوارده‌ى ته‌ممووزى ساڵى 1958 بڕیارى داخستنى سه‌رجه‌م كۆڕه‌كانى ماسۆنیه‌تى دا له عێراق و هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه ناوى سه‌رجه‌م كۆڕه‌كانى بڵاوكرده‌وه، بۆئه‌وه‌ى زانیارى به‌خه‌ڵك بدات.
به‌دواى ئه‌م مێژووه‌وه ئه‌گه‌ر ماسۆنی هه‌بێ ئه‌وا به گریمانه‌ى ئه‌وه هه‌بووه، كه ماسۆنیه‌ت له هه‌موو شوێنێك هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ندام و پێگه‌ى هه‌بێت. یانیش تۆمه‌تێك بووه لایه‌نه عێراقییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان له دژى یه‌كتر به‌كاریان هێناوه.