كۆمپانیای هۆندا له نوێترین به‌رهه‌میدا جوانترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه كه پێشووتر هیچ ئه‌و جۆره‌ى به به‌رفراوانی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه و به‌شێكی كه‌می خه‌ڵك بینیویانه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می هۆندا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا ناوه‌ڕاسته‌كانی شوبات، نوێترین ئۆتۆمبێلی له پێشانگاكانی كۆریای باشوور نمایش كرد به‌ناوی "Veloster" ه‌وه، كه پێشووتر هیچ به‌رهه‌مێكی له‌م جۆره نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته بۆ كڕین، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگ‌یان پێ داوه كه بزووێنه‌ره‌كه‌ی زۆر گه‌وره بێت كه بگاته 2.5 لیتر و هێزه‌كه‌ی له 230 ئه‌سپ زیاتر بێ، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 19 هه‌زار و 385 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.