ساڵح بێچاری شاعیرى ناسراوى ده‌ڤه‌رى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ى شوبات به‌بۆنه‌ى ڕۆژى خۆشه‌ویستییه‌وه لە چالاکییەکی نوێی ئەدەبیدا، به ئاماده‌بوونى گه‌نجێكى زۆرى ناوچه‌كه شیعره‌كانى خوێنده‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەری دەربەندیخان، لە ڕۆژی ڤالانتایندا کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیری عیشق و گۆرانی "ساڵح بێچار" ساز كرد.
کۆڕەکە ئه‌مڕ پێنجشەم 14ی شوبات سه‌عات 3:30 پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی دەربەندیخان دەستى پێ كرد و كه‌مێك پێش ئێسته كۆتایى هات.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌مشێوه‌یه گه‌نجان له كه‌شێكى هێمندا بۆ شیعر خوێندنه‌وه له ڕۆژى جیهانى خۆشه‌ویستى كۆببنه‌وه.
ساڵح بێچار ساڵی 1967 لە سلێمانی لەدایک بووە، یەکەم شیعری لە ساڵی 1983 لە رۆژنامەی (ھاوکاری) دا بڵاو کراوەتەوە. لە ساڵی 1985 لە گۆڤاری گزنگی یەکێتی نووسەرانی کوردستان شیعرێکی بڵاوبووەتەوە، یەکەم چیرۆکی لەساڵی 1986 بە ناوی (نوێبوونەوەی زامی دەروونێک) لە کۆڕێکی ھاوبەشی چیرۆک خوێندنەوە لەگەڵ دڵسۆز حەمە و رێزان حوسێن دا خوێندووەتەوە، لە زۆربەی کۆڕە ئەدەبییەکانی ساڵانی ھەشتاکانی سلێمانی بە شیعر، چیرۆک و نووسین بەشداریی ھەبووە و لە ناوەڕاستی ساڵانی ھەشتاوە شیعر و چیرۆکی زۆری بڵاوبووەتەوە.