خانمه گۆرانیبێژ "هێلی ڵۆڤ"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ندان وێنه‌ى نوێى به‌بۆنه‌ى ڕۆژى خۆشه‌ویستییه‌وه بڵاو كرده‌وه تێدا به شێوه‌یه‌كى زۆر تایبه‌ت ده‌ركه‌وتووه هه‌وادارانى به‌و بۆنه‌یه‌وه نازناوێكى نوێیان پێ به‌خشیووه.
به بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنه نوێیانه‌ی و ده‌ركه‌وتن به‌م جلانه‌وه واى كردووه ببێته جێى باسى هه‌واداران و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێلی لۆڤ خانمه گۆرانیبێژ یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پشتیووانی سه‌رخستی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد، ئه‌م جاره به‌هۆى جوانییه‌كه‌یه‌وه نازناوى شاجوانى "جوانی"یان پێى به‌خشیووه.
ھێلی ڵۆڤ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (ھێلین عه‌بدوڵا)یه له ساڵی 1988 له دایكبووه، خاوه‌نی چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه و به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م له ھه‌رێمی كوردستان و جیھانیشدا ناوبانگی ھونه‌ری په‌یدا كرد، به یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2015 ھه‌ڵبژێردرا. ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و له پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری جوانكاریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه.