دەستدرێژی سێكسی كردە سەر منداڵان و 60 ساڵ گیرا

:: PM:08:36:14/02/2019 ‌

دادگایەكی كۆڵۆمبیا سزای گرتنی بۆ 60 ساڵ بەسەر پیاوێك سەپاند دوای داننانی بە دەستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سەر نزیكەی 300 منداڵ.

دادگایەكی شاری بارانكوێلا روونی كردەوە، ئەو تاوانبارە ناوی خوان كارلۆس سانشیز لاتۆرییە دانی بەوەدا ناوە كە ئەو تاوانانەی لە نێوان ساڵانی 2007-2008 ئەنجام داوە، لاتۆری كە تەمەنی لە كۆتاكانی 30 ساڵیدایە، بەناوێكی خوازراوەوە وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ئەو دەستدرێژیانەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بڵاو كردووەتەوە.

لاتۆری بەر لە ساڵێك لە ڤەنزوێلا دوای پێنج ساڵ لە هەڵاتنی گیرا، دادگاكە ئاماژەی كرد، ئەو تاوانبارە سوودی لە ئینتەرنێت وەگرتووە بۆ راكێشانی قوربانییەكانی و دواتر لە بازاڕەكان دەیانبینێت و داوای سێكسیان لە بەرانبەر پارە لێ دەكات، ئەگەر رازیش نەبوونایە هەر دەستدرێژی دەكردە سەریان، بۆیە لەو رێگەوە دەستدرێژی كردووەتە سەر 276 منداڵی كوڕ و كچ. 

دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا پێیان وایە ئەو تاوانكارە تاوانی تریشی لە ڤەنزوێلا ئەنجام داوە بەر لە گیرانی و رەوانەكردنی بۆ ئەو وڵاتە لە ئەیلوولی 2018، لاتۆری لای خۆی ئاماژەی كردووە كە كەس گومانی ئەوەی لێ نەكردووە كە لەوانە بێت دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر منداڵان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل