كۆمپانیای هواوی له نوێترین به‌رهه‌میدا كار له‌سه‌ر یه‌كێك له ناوازه‌ترین و به‌هێزترین مۆبایله زیره‌كه‌كانی ده‌كات كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله هه‌مووان سه‌رسام ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی كار له‌سه‌ر نوێترین مۆبایل ده‌كات كه به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخاته بازاڕه‌وه و هه‌مووانی پێ سه‌رسام بكات، مۆبایله‌كه ناوی "P30"ه و خاوه‌ن جوانترین دیزاینه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری هواوی ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله ڕكابه‌ری ئه‌پڵ و سامسۆن ده‌كات.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.