بڕیاره لە کارێکی نوێی هونەرییدا لە پیرەمەگروون شانۆیی کوژەر پێشکەش بکرێت، چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌وادارێكى زۆرى هونه‌رى شانۆ ئاماده‌ى نمایشه‌كه ببن.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا هاتووه، تیپی شانۆی پیرەمەگروون، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، شانۆیی(کوژەر) نمایش دەکات.
شانۆگه‌رییه‌كه لە نووسین و دەرهێنانی ئومێد کەمالە و فەرەیدوون بەکر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کار لە بەرهەمەکەدا دەکات، هه‌روه‌ها لە شانۆیی کوژەردا هەریەکە لە جەلال محەمەد سێدەری و بێگەرد حەمەسەلیم، ڕۆڵەکان بەرجەستە دەکەن.
شانۆیی کوژەر بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى و به‌یانى شه‌موو، 15 و16ی شوبات، سه‌عات چواری ئێوارە، لە هۆڵی ئامادەیی سارۆی کوڕان، بەرانبەر ناوچەی پیشەسازیی پیرەمەگروون پێشکەش دەکرێت.