گرووپی شانۆی ھەوار له‌ توونس خه‌ڵات وه‌رده‌گرن

:: AM:09:40:15/02/2019 ‌
دواى ئه‌وه‌ى لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام لە بەغداد خەڵاتی باشترین دەرھێنانی بەدەستھێنا، گرووپێکی شانۆیى کوردى لە تونسیش خەڵاتی قەڵغانی ئاڵتونییان وەرده‌گرن ئه‌مه‌یش دواى به‌شداریكردن و نمایش كردنى چه‌ند ڕۆژه‌ى شانۆگه‌ریه‌كه‌یان له‌و وڵاته‌ دێت.

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سەرشەقام، گرووپی شانۆی ھەوار لە وڵاتی تونس، پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و خەڵاتی قەڵغانی ئاڵتونییان وەرگرت، له‌و باره‌یه‌وه‌ نەژاد نەجم ئامادەکار و دەرهێنەری شانۆییەکە به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، "گرووپی شانۆی ھەوار وەک تاکە نوێنەری شاری کەرکووک و عێراق لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداریی کرد و توانیان بەشانۆیی (بێسنور) خەڵاتی قەڵغانی ئاڵتونیی ببەنەوە".

زیاتر گوتى، "سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام، لە وڵاتی تونس به بەشداریی گرووپە هونەرییەکانی هەشت وڵاتی عەرەبی بەڕێوەچوو، تیپی شانۆی هەوار لە کەرکووک وەک نوێنەری وڵاتی عێراق لە فێستیڤاڵەکە بەشداربوون و توانیمان خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکه‌ بەدەست بهێنین.

شانۆیی بێسنوور، لە نوسینی هیوا ئەسەد بەگ  و لە ئامادەکردن و دەرھێنانی نەژاد نەجم، لەشانۆییەکەدا هەریەکە لە (ھونەر شەوقی، دارا عیزەدین، بەڵێن فارس، ھەوار فارس) ڕۆڵەکانیان بەرجەستە کرد، لەگەڵ ستافێکی هونەریی، عەبدوڵا کاکەیی وەک جێبەجێکاری میوزیک و سامان ئەحمەد وەک دیزاینەری پۆستەر، کارە هونەرییەکانیان جێبەجێ کردووه‌، ناوەرۆکی شانۆیی بێسنور باس لە بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیا و جیاوازیی هاوسەرگیریی  سەردەمی کۆن و نۆی دەکات.




وشە - محەمەد میران