له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نرخی مریشكی زیندوو له بازاڕدا به‌رزبووه‌ته‌وه و چاودێری بازرگانی سلێمانی ده‌ڵێت، له ڕابردوو كێڵگه‌كان زیانیان كردووه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و سێكته‌ره گرنگی پێ بدرێت و چیتر ده‌یان خێزان كه كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه توشی زیان نه‌بن.
سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی شوبات به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ ئه‌وه‌ی مریشكی زیندوو جێگه‌ی مریشكی هاورده و به‌ستوو بگرێته‌وه، بڕیاردرا هاورده‌كردن ڕابگیرێت چونكه سلێمانی زیاد له پێویستی ناوخۆ به‌رهه‌می مریشكی هه‌یه.
زیاتر گوتى، دوو هه‌فته پێش ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشكی زیندوو له دووكانه‌كان بۆ 1500 دینار دابه‌زی، ئه‌وه‌یش وای كردووه كه نرخی مریشك زۆر دابه‌زێت و زیانێكی زۆر له خاوه‌ن كێلگه‌كان كه‌وتبوو كه خۆیان بۆ یه‌ك كیلۆ مریشك 2250 دینار له‌سه‌ریان ده‌كه‌ێت.
ئاماژه‌ى پێدا كه ده‌یانه‌وێت گرنگی به‌و سێكته‌ره بده‌ین و ئێسته نرخی یه‌ك كلیۆ مریشكی زیندوو له دووكانه‌كاندا به 2500 بۆ 2600 دیناره و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یش تا سنورێكی دیاری كرا‌و ده‌ڕوات كه ڕێگه نادرێت بگاته 3500 دینار بۆ یه‌ك كیلۆ، بۆ له‌مه‌ودوا نه هاووڵاتی و نه كێڵگه‌كان ڕێگه ناده‌ن زه‌ره‌ر بكه‌ن.
له سلێمانی زیاتر له 600 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌ن و به‌رهه‌نی ساڵانه‌یان ده‌گاته سه‌روو 70 تۆن مریشك.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی