به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ ھەینی 15ى شوبات، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆکیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كه سبەی شەموو 16ى شوبات، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆکیش ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە دوای نیوەڕۆش کاریگەریی بەفر و بارانەکە کەم دەبێتەوە.