نرخى نەوت بەرزترین ئاستى تۆمار كرد

:: AM:11:38:15/02/2019 ‌
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا لە بەرزبوونەوەدایە و بەرزترین  ئاستی لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمار كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى شوبات، هەر بەرمیلێك نەوت بە 64 دۆلار و 74 سەنت دەفڕۆشرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 15ی شوبات، بەگوێرەی "dailyfx" نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی دنیا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا:

1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا: به‌ 54 دۆلار و 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

2. به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 64 دۆلار و 74 سه‌نت فڕۆشراوه‌.

گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دوایین راپۆرتی ئۆپێك دەگەڕێتەوە كە گوتوویەتی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی كەم كردووەتەوە. هاوكات هەناردەی نەوتی ڤەنزوێلاش بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا كەمی كردووە.

سعوودیە ئاشكرای كردووە كە رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل لە هەناردەی نەوتەكەی كەم كردووەتەوە و ئۆپێكیش رۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوتی كەم كردووەتەوە و ئێستە 30 ملیۆن و 810 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات.


وشە - محەمەد میران