كه‌مێك پێش ئێسته شاندى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى گه‌یشته باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له سلێمانى و ده‌ستى به كۆبوونه‌وه كرد له‌گه‌ڵ یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێکهێنانی کابینەی نوێ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
شاندەکەی پارتی پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس، جەعفەر ئیمینکی، عارف تەیفور و مه‌حموود محه‌ممه‌د، شاندەکەی کەی یه‌كێتیش پێكهاتوون له حاكم قادر، عومه‌ر فه‌تاح، سه‌عدی پیره، ئه‌رسه‌لان بایز، عیماد ئه‌حمه‌د، شۆڕش ئیسماعیل، رزگار عه‌لی و بافڵ تاڵه‌بانی.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ىست "وشه" كه‌وتووه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای ئه‌و دوو حزبه ته‌نها بۆ گفتوگۆ كردنه له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی تر، پێشتر سەعدی ئه‌حمه‌د پیره گوتەبێژی یەکێتی ڕاى گەیاندبوو، كه ئامانج لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی و ڕەشنووسی رێككه‌وتنی كۆتایی نێوانیانه.
زانیارییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌نها بیروڕا سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركووك و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد له به‌غدا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، له كۆبوونهوهكهیشداهیچ ڕێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌و پرسانه ئیمزا ناكه‌ن.