كه‌ناڵی دووی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌ردانی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی كردووه، كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌بووه، هه‌ر چوار سه‌ردانه‌كه‌یش له ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام دراون.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه له كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه له كاتێكدایه كه
نه‌تانیاهۆ له دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی وارشۆ بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆنگره‌یه‌كی ڕژنامه‌وانی گوتی، پێشوه‌چوونی گه‌وره له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی له داهاتوویه‌كی نزیك دێته ئاراوه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئیسرائیلییه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی نه‌بردووه كه ساڵی ڕابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌ردانی كردوون، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراون و هیچ گرفتێكی به‌دواوه نه‌هاتووه و زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون، ئه‌و وڵاتانه‌یش هیچ پێوه‌ندییه‌كی فه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌بووه، به‌ڵام خه‌ریكه ده‌ست به گفتوگۆ و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان ده‌كرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان.
نه‌تانیاهۆ له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕۆكایش له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه گوتی، ئاژانسی هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" ده‌یان هه‌وڵی توندڕۆكانی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له وڵاتانی ئه‌وروپا پووچه‌ڵ كردووه.