ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى شوبات، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووكه به بڵاو كردنه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندراوێك، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئهیلوول و ئاشكراى كردووه كه دابه‌شكردنی پاره‌كه له قۆناغی كۆتاییدایه.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمى كوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، كه "دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێكکارەکان و دەرچوونی فەرمانی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان، ئێسته دابەشکردنی پارەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە".
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه كه‌وا سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە هەفتەی داهاتوو واتە یەكشەم 24ى شوبات، دەست بەدابەشکردنی پارەی پاداشتەکە دەکرێت لەڕێگای بانکی هەڵەبجەوە، بەپێی خشتەیەك کە لەلایەن فەرمانگی کۆمسیۆنی هەڵەبجەوە بۆیان دیاری دەکرێت بەپێی بنکە لاوەکییەکان.