ئهمڕۆ ههینى 15ى شوبات، له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ددان پێدانانی كەسێكی بڵاو كردووهتهوه كە دزی لە مزگەوت و ماركێتەكانی شاری هەولێر كردووە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە كردووه، كه ئەو گەنجە بەهۆی كامێراكانی چاودێری مزگەوتەكانەوە پێی زانراوە و گیراوه ئەمەیش لەكاتێكدایە بۆ سێهەمین جارە ئەو كەسە لەسەر دزیكردن دهگیرێت.
ئەو گەنجە گیراوه خۆى دهڵێت: "پێشتر لەسەر دزیكردن لە مزگەوت سێ ساڵ زیندانی كراوم و دواتر لەسەر دزیكردن لە ماركێتەكان ساڵێك لە زیندان مامەوە، ئێستایش بۆ سێهەمین جارە دهگیرێمهوه، دزیكردنهكانم بە ڕۆژدا ڕۆیشتوومەتە سەر مزگەوتەكان و پارەی نێو سندوقی خێری مزگەوتەكانم بردووه".