مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن دووپاتی كرده‌وه، كه ئایدلۆجیای داعش له‌ناو نه‌چووه و ده‌بێ هاوپه‌یمانان وریای ئه‌م پرسه بن و هۆكاره‌كانی دروستبوونی داعش به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی له‌ناو ببه‌ن.
پێگه‌ی "
پۆلیتزار سێنته‌ر" له ڕاپۆرتێكدا به ناونیشانی " له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق تا ئێسته‌یش شه‌وان داعش حوكم ده‌كات" تێیدا به وردی باس له گۆڕانی دۆخی عێراق ده‌كات و نموونه‌ی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا دێنێته‌وه، كه ئێسته خه‌ڵكی به‌غدا له جیاتی خه‌ریكبوون به ته‌قینه‌وه و بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو خه‌ریكی گه‌ڕانن به ناو پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب.
ئه‌و پێگه ئه‌مه‌ریكییه له‌باره‌ی داهاتووی دۆخی ته‌ناهی عێراق نووسیویه‌تی، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانیشه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئایدلۆجیای داعش و هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه تا ئێسته له‌ناو نه‌چوون و بوونیان ماوه.
مه‌سروور بارزانی له كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداره و خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوو و دووپاتی كرده‌وه، كه كۆنگره‌ی میونشن ده‌كاته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بهێنێته‌وه، كه شه‌ڕی تیرۆر و له‌ناوبردنی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو ته‌نیا شێوازی شه‌ڕه‌كه گۆڕاوه، له جه‌نگی كراوه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر له سه‌نگه‌ره‌كان، بۆ جه‌نگی هه‌واڵگری و هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی داوه، تیرۆریستان به به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی ئابووری و گه‌نده‌ڵی و دابه‌شبوونی مه‌زه‌وی له عێراق به‌كارده‌هێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه، بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكرێت.