چالاكه‌وانێكی دیاری ژنانی هه‌رێمی كوردستان دهرهنگانى دوێنێ شه‌و به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى شوبات به خاك سپێردرا.
شه‌وی ڕابردوو نه‌رمین عه‌زیز چالاكه‌وانێكی دیاری ژنانی هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان سه‌ر به حزبی شیوعی كوردستان به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
نه‌رمین عه‌زیز ماوه‌ی ساڵێكه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و خاوه‌نی كچ و كوڕێكه، هه‌ر به‌هۆى نهخۆشیهكهشییهوه كۆچى دوایى كرد، ئهمرشۆ له سلێمانى به خاك سپێردرا.
نه‌رمین عه‌زیز مه‌حموود له ساڵی 1972 له‌دایك بووه و زیاتر له 23 ساڵه له بواری كاری سیاسی و ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌یی وه‌ك، داكۆكی كردن له مافه‌كانی ژنان و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندان كه‌مپین و به‌ژداری چه‌نده‌ها وۆركشۆپ له‌بابه‌ته‌كانی جێنده‌ری هه‌مواركردنی یاساكانی باری كه‌سێتی كردووه، یه‌كێ بوو له چالاكه‌وانه دیاره‌كانی ژنانی هه‌رێمی كوردستان.