له‌سه‌ر هه‌بوونی سكاڵای هاووڵاتییان و پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دووه‌م جار سه‌مونخانه‌یه‌كی له شارى سلێمانی داخست.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاند، "پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه له هه‌بوونی بڕێكی زۆر هه‌ویری خراپ بوو لهسهرشهقامهكه و به‌رده‌م سهمونخانهكهی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد و ده‌ركه‌وت شوێنه‌كه پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووه بۆیه داده‌خرێت".
زیاتر گوتى، "پێشتر ئه‌م سه‌مونخانه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كاری كردووه، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و ڕێنمایه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داخراوه، ئێسته‌یش گوازراوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی مامۆستایان و به‌رله ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی كاركردن و هه‌ڵواسینی تابلۆی ناوی سه‌مونخانه‌كه كاری كرده‌وه كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی كاركردنه".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاند، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌مونخانه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌یشی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
له فڕنی سهمونخانهكهدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر شیر و ئارد و ئه‌و پێداویستییانه‌ی له دروستكردنی كێك و شیرینیدا به‌كارده‌هێنرێت گیراوه كه ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه یاخود كرم و ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه، ئه‌و سینی و ده‌فرانه‌ی بۆ برژاندنی ههویرهكانی له فڕنه‌كه‌دا به‌كاری هێناوه، مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانه‌بووه و به‌شێكی زۆریان ژه‌نگی كردووه.