كه‌مێك پێش ئێسته 55ەمین كۆنفڕانسى ئاسایشى جیهان لە میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێ كرد.
له سه‌ره‌تادا ئۆرسولا ڤۆندەرلاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، به گوتارێك کارەکانی کۆنفرانسی ده‌ست پێ كرد و ڕای گەیاند، ئەرکیان بەردەوام دەبێت له شه‌ڕی دژی داعش چونکە وەک ئەو گوتی " ڕێكخراوه‌كه بە تەواوی شکستی نەهێناوە و ئێسته خۆی گۆڕیوە و به پلانى تر هێرش ده‌كات".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئاماژەی دا، "کورد لەگه‌ڵ ئێمه لەبەرەکانی پێشەوە جەنگان و ئێسته‌یش به‌رده‌وامن لە ههماههنگىمان، بیرمان نه‌چێت كه كورد قوربانی زۆریان لە دژی داعش داوە، بۆیه ئێمه پێمان وایه تەنیا بە بەشداری ڕاستەقینەی کورد و پێکهاتەکان ئاشتی بەردەوام دەبێت له ناوچه‌كه‌دا".
ڤۆنده‌رلاین لەبارەی ڕه‌وشی ئێسته‌ى عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت، گوتى، "حکوومەتی نوێ پێکهاتووە هەواڵێکی ئەرێنیە، بۆیه دەبێت بەیەکەوە لەم قۆناغەدا پاڵپشتی حکوومەتەکە بکەین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وانیش بزانن كه دەبێت هەموو کۆمەڵە و پێکهاتەکانی عێراق بەشداربن، مەبەستم لەهەموویان وەک شیعە و سووننە و کورده".
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتوون لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیان.
له ساڵی 1963ەوە ساڵانە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بەڕێوەدەچێت و دەرفەتێکیشە بۆ کەسانی بەرپرس لەو بوارە تاکو بیروڕاکانیان ئاڵۆگۆڕ بکەن و پێوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن، كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن كۆنگره‌یه‌كى ساڵانه‌یه و له شارى میونشنى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت و به‌رپرسانى باڵا و شاره‌زایانى ته‌ناهیی وڵاتان به‌شدار ده‌بن، ئەمساڵ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ڕۆژانی 15 بۆ 17 بەڕێوهدهچێت و ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەشێک دەبێت لە پرسە گرنگەکان.