هه‌مڕۆ هه‌ینی 15ى شوبات، ساڵ ڕۆژی منداڵانی توشبوو به شێرپه‌نجه‌یه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبوو به شێرپه‌نجه منداڵانن.
خاڵس قادر، گه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی شوبات به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌موو ساڵێ 15ی شوبات دیاری كراوه به ڕۆژی جیهانی تووشبوانی منداڵ به شێرپه‌نجه و له هه‌رێمی كوردستانش ئه‌و ڕۆژه به‌رز ڕاده‌گیرێت.
زیاتر گوتى، له هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین توشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه منداڵانن تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی، به‌ڵام زۆرترین تووشبوانی شێرپه‌نجه له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 40 بۆ 60 ساڵییدایه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و منداڵانه‌ی كه تووشی شێرپه‌نجه بوون تا ته‌مه‌نی خوار 19 ساڵ وه‌ك منداڵ داده‌نرێن له هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له 100 منداڵ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوونه.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی وه‌ك ڕێزێك بۆ منداڵانی توشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌ستا به پێوه‌كردنی لۆگۆی تایبه‌ت به منداڵانی تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ی به ئۆتۆمبێڵه‌كانی هاتوچۆ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی