له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكان له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره به‌یانى شه‌موو 16ی شوبات، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی بۆ جارێكی تر كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
پێشتر ڕۆژی پێنجشه‌م 14ی شوبات، شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پیرمام كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش گوته‌بێژی هه‌ردوولا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایان گه‌یاند، "لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نێوان هه‌ردوولا له‌ئارادایه".
ئه‌مڕۆیش له شاری سلێمانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش هه‌ریه‌ك له مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییان سازكرد و ئاشكرایان كرد كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی كه‌ركووك گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ 138 ڕۆژه بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان پارتی وه‌ك براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕای گەیاند، پلانی A بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم بەشداریکردنی یەکێتی و گۆڕانە، بەڵام پلانی Bیشمان ئامادەیە.