کەمێک پێش ئێستە مەسرور بارزانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ "سێرگی لاڤرۆڤ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بوو.
كه‌مێك پێش ئێسته مه‌سروور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبوونه‌وه، تاكو ئێسته ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ك ئاشكرا نه‌كراوه.
مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتوون لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن کە گه‌یشتنه ئەڵمانیا.
بڕیاریشه دواتر مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌كه له "فالح فه‌یاز" ڕاوێژكاری ئاسایشی حكوومه‌تی عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كریستیان دیموكراتی ئه‌ڵمانی (سی دی ی‌و) كه پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانییه کۆبێتەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى شوبات، مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن كرد و بڕیاره له چه‌ند سه‌عاتێكى ئاینده چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ و دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ته‌ناهیی و ئەندام پەرلەمانى وڵاتانی بەشدار ئەنجام بدات.
له ساڵی 1963ەوە ساڵانە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بەڕێوەدەچێت و دەرفەتێکیشە بۆ کەسانی بەرپرس لەو بوارە تاکو بیروڕاکانیان ئاڵۆگۆڕ بکەن و پێوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن، كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن كۆنگره‌یه‌كى ساڵانه‌یه و له شارى میونشنى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت و به‌رپرسانى باڵا و شاره‌زایانى ته‌ناهیی وڵاتان به‌شدار ده‌بن، ئەمساڵ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ڕۆژانی 15 بۆ 17 بەڕێوهدهچێت و ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەشێک دەبێت لە پرسە گرنگەکان.