به‌فر ئاسته‌نگى دروستكرد و پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
بارینى به‌فرێكى زۆر له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن رێگایه‌كى سه‌ره‌كى ناوچه‌كه‌ى داخست و سبه‌ینێ شه‌موو له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن كرایه پشووى فه‌رمى.
زانا ره‌حمان قایمقامی شارۆكه‌ى پێنجوێن به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر، كه له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ده‌ستی پێ كردووه، له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى شاخى ملهكهوهى نزیك شارۆكه‌ى پێنجوێن، ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی ئوتومبێل و شۆفێران دروست بووه.
زیاتر گوتى، ئێسته ئه‌و رێگایه هاتوچۆى لێوه ناكرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تیمه‌كانى شاره‌وانی پێنجوێن و كۆمپانیای گارێكس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی سه‌رقاڵی پاكردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ن.
داوایشى له هاووڵاتییان و شۆفێران كرد زۆر پێویست نه‌بن نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی پێنجوێن و پێویسته شۆفێران زنجیر به‌كاربهێن و به ئۆتومبێلی بچو‌وكیش هاتوچۆ نه‌كه‌ن.
هاوكات مامۆستا بارام محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى پێنجوێن بۆ "وشه" رای گه‌یاند، به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه، دوای گفتوگۆ و راوێژ له‌گه‌ڵ قایمقامى پێنجوێن، بڕیارماندا، كه سبه‌ینێ شه‌موو، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌سنووری شارۆكه‌كه‌ماندا، بیكه‌ینه پشووی فه‌رمى.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، یه‌كێكه له‌ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نزیكه‌ى 1200 مه‌تر له‌ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزه و ساڵانه له‌وه‌رزى زستاندا به‌فر و بارانێكى زۆرى لێده‌بارێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم