مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئێرانی به نازییه‌كان چواندوو و دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته هه‌وڵه تێكده‌رییه‌كانی تاران به‌رانبه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی پێ بهێنرێت.
ئه‌و قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتی سه‌ردانی بوو بۆ ناوچه‌ی "ئوشفیتز" له پۆله‌ندا كه سه‌ربازگه‌ی گرتنی جووه‌كان له سه‌رده‌می نازییه‌كان له‌و ناوچه‌یه بووه.
مایك پێنس له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، هاوشێوه‌ی نازییه‌كان ڕژێمی ئێرانمان له‌م سه‌ره‌ده‌مه هه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات و به هه‌مان ویست و خواست ده‌مارگیر و بكوژن.
زیاتر گوتی، ئێران هاوشێوه‌ی نازییه‌كان خه‌ونی له‌ناوبردنی ئیسرائیل و جووه‌كانی هه‌یه، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ڕق و ده‌مارگیرییه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێت، بۆیه بینینی ئه‌و شوێنه‌ی كه جووه‌كانی تێدا كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرا، ده‌بێته هانده‌رێك تا به‌هێزی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێران ببینه‌وه و ڕێ نه‌ده‌ن كه دووباره كۆمه‌ڵكوژی هاوشێوه دووباره ببێته‌وه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی مایك پێنس به‌ر له‌وه هات كه به‌ره‌و برۆكسل به‌ڕێ بكه‌وێ و له‌وێ له‌گه‌ڵ فیدیریكا مۆگیرینی به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆ ببێته‌وه، كه به‌هۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ناتۆ له كۆنگره‌ی وارشۆ به‌شدار نه‌بوو.