ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی كه به‌رگری له مافی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به فه‌رمی سكاڵایه‌كی یاسایی دژی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كرد و بڕیاره دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان دادگا بانگهێشتی تره‌مپ یان نوێنه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر بكات.
ڕێكخراوی
Public Citizenی ئه‌مه‌ریكی به نوێنه‌رایه‌تی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ویلایه‌تی تێكساس، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زه‌وییه‌كانیان به پرۆژه‌ی دروستكردنی دیواره مه‌زنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كرد.
تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایه له دژی تره‌مپ له كاتێكدایه كه دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یاسای باری له ناكاوی له سنووره‌كانی مه‌كسیك ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌سه‌ر خێرایی ده‌ستكردن به دروستكردنی دیوار له نێوان سنووری مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
دوای واژووكردنی یاساكه و بڕیاری جێبه‌جێكردنی دیواره‌كه كه بڕیاری هه‌شت ملیار دۆلاری تێ ده‌چێت، دیموكراته‌كان به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ستانه‌وه و ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و داوایشیان كرد له كۆنگرێس هه‌ڵمه‌ت بۆ دژایه‌تی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌ست پێ بكات.
هاوكات ڕێكخراوی په‌بلیك ستیزن كه دامه‌زراوه‌یه‌كی قازانج نه‌ویسته، سكاڵای به نوێنه‌رایه‌تی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دیواره‌كه‌ی لێ دروست ده‌كرێ، دژی دۆناڵد تره‌مپ تۆمار كرد.