رۆژنامه‌ى "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات دواى كۆنگره‌ى وارشۆ، بارودۆخى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ختتر ده‌بێت، چونكه ده‌بێت هه‌ڵوێستى خۆى له‌به‌رانبه‌ر پێوه‌ندى ئێران یه‌كلایى بكاته‌وه.
عێراق به‌شداریى له كۆنگره‌ى وارشۆ نه‌كرد كه ئامانجى كۆنگره‌كه دروستكردنى هاوپه‌یمانێتیه‌كى نوێ بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران، ته‌نانه‌ت عێراق سه‌رنجى خۆیشى له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌كه نه‌دا. هۆكاری ئه‌م بێدهنگییهیش وه‌ك شاره‌زایانى ستراتیجى عێراق باسى لێوه‌ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كۆنگره‌كه په‌یامێكى ناڕۆشن به عێراق گه‌یشتووه له رێى پاتریك شاناهانى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌كاله‌ت، كاتێك به‌سه‌ردانێكى كتوپڕ گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران دیدارێكى ئه‌نجام دا.
ئه‌مه‌یش وایكردووه عادل عه‌بدولمه‌هدى بكه‌وێته بارودۆخێكه‌وه كه‌س ئیره‌یى پێ نه‌بات، چونكه كه‌وتووه‌ته دووڕیانێكه‌وه له‌لایه‌ك یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆیه‌تى له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مه‌یش له‌ژێر رۆشنایى ئه‌نجامه نوێیه‌كانى وارشۆ ده‌بێت. له‌لایه‌كى تریش هه‌ڵوێسته جۆراوجۆره‌كانه كه له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
پشووى وه‌رزى یاسادانانى په‌رله‌مانى عێراق له پێنجى ئادار/ مارس كۆتایى دێت، ئه‌مه هه‌لێكه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆئه‌وه‌ى به بارودۆخه‌كه دابچێته‌وه، جا له‌ڕووى گه‌ڵاڵه‌كردنى هه‌ڵوێستێك بێت له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كه خه‌ریكه دووبه‌ره‌كییه‌كى سیاسى دروست ده‌كات، یانیش له‌باره‌ى ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى كابینه‌كه‌ى بێت.
عه‌مید زیا وه‌كیل راوێژكارى سه‌ربازى وگوتهبێژى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا زیاتر له جارێك عێراقى تووشى شه‌رمه‌زاریى كردووه، ئه‌وا هاتنى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا، عێراق زیاتر خسته گۆشه‌یه‌كى شه‌رمه‌زارییه‌وه".
ئه‌و راوێژكاره عێراقییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت قسه له‌سه‌ر هاتنى شاناهان ده‌كات و ده‌ڵێ "شاناهان به په‌یامێكى دیاركراو و ڕوون هاته به‌غدا، ئه‌ویش مانه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى واشنتنه له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌یش وایكرد ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه وه‌ك دانووستانكارێك نه‌هاته به‌غدا به‌ڵكو زیاتر وه‌ك په‌یامبه‌رێك بوو و په‌یامى تره‌مپى لا بوو".
دواتریش زیا وه‌كیل دووپاتى ده‌كاته‌وه ستراتیجى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بێت و به‌شێكى تریش ئه‌وه‌یه له‌عێراقه‌وه چاودێرى ئێران بكات.
ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى "هزرى سیاسى" له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ "بوونى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له هه‌موو حكوومه‌ته یه‌ك له دواییهكهكانهوه له‌سه‌ر داواى عێراق بووه، بۆئه‌مه‌یش دوو به‌ڵگه هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌و رێككه‌وتنه تهناهییهیه كه له‌نێوان هه‌ردوولا واژوو كراوه، ئه‌ویتر ئه‌و هاوپه‌یمانییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دروست بووه، به‌ڵام ئێسته ئه‌ركى ئه‌م هێزانه له‌عێراق ده‌گۆڕێت و دژى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌یه چونكه ئه‌مه‌ریكا پێیوایه تیرۆر دابه‌ش نابێت، ئێرانیش به‌شێكه له تیرۆر، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به ئێران دوورتریش ده‌ڕوات".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراق له‌م بارودۆخهده ئیحسان شه‌مه‌رى ده‌ڵێ "حكوومه عێراقییه ده‌یه‌وێ خۆى له ململانێى ئێسته‌ى ئێران وئه‌مه‌ریكا به‌دووربگرێت" دواتریش ده‌ڵێ "به‌شێك له‌هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى شاناهان وه‌گرتنى بۆچوونى عێراق بوو له‌و لێكهوتانهى كه له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به ئێران ده‌كه‌وێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و هێزانه‌وه بزانێت كه سه‌ر به ئێرانن، نه‌وه‌ك ته‌نیا بۆ بابه‌تى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بێت".
ئه‌و توێژه‌ره عێراقییه له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى بۆ دژایه‌تى ئێران وبه‌كارهێنانى بنكه سه‌ربازییه‌كانى بۆ چاودێریى كردنى ئێران، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات حكوومه‌تى عێراق دانووستانى قوڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه بكات و ئه‌و ئهنجامانهیش له‌به‌ر چاو بگرێت كه له كۆنگره‌ى وارشۆ كه‌وتووه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده عێراقیش به‌شداریى له‌كۆنگره‌كه نه‌بوو.
هه‌رچه‌نده هێشتا كاردانه‌وه‌كان له په‌رله‌مان له‌به‌رانبه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا جۆراوجۆره، كه‌چى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رده‌وامه له كرده تیرۆریستیه‌كانى له‌چه‌ندان ناوچه‌ى عێراق، به تایبه‌تى له ناوچانه‌ى پێشتر ئازاد كراون.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه، بۆئه‌وه‌ى چاودێریى ئێران بكه‌ن، ئه‌مه‌یش لایه‌نه عێراقییه‌كانى توڕه‌كرد، له ئه‌نجامدا زۆرێك له‌لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێى په‌رله‌مانه‌وه پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن و داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له عێراق.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو كۆنگره‌ى وارشۆ بۆ تاوتوێكردنى بارودۆخى ته‌ناهى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به به‌شداریى 60 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، دواى ته‌واوبوونى كۆنگره‌كه مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند سه‌رجه‌م به‌شداربووانى كۆنگره‌كه له سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران كۆكن.