له هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رزی به‌هاردا به گشتی و به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌تایبه‌تیی خه‌ڵكی ده‌ست به پۆشینی جلی كوردی ده‌كه‌ن، بازاڕی به‌رگدرووان گه‌رم ده‌بێت و لای هه‌ندێك به‌رگدروو ته‌نانه‌ت بازاڕ به‌رناكه‌وێت.
لە سنووری پارێزگای دهۆکیش بازاڕی فرۆشتن و به‌رگدووری جلی كوردی گه‌رم ده‌بێت، كاریگه‌رییه‌كی زۆری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنی وه‌رزی به‌هاره‌وه ده‌بێت، كه خه‌ڵكی ده‌ست به گه‌شت و سه‌یران ده‌كه‌نه‌وه و جلوبه‌رگی كورده‌واریی ده‌پۆشن.
ویداد ئەیوب ژنێکی شارەدێی شێلادزێیە و ساڵانێکە جلوبەرگی کوردی ژنان دەدروێت، بە"وشە"ی گوت، نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز، بووه‌تە هۆکاری ئەوەی خەڵك ده‌ست به كڕین و هێنانی قوماش بۆ لای ئێمه بكه‌ن، تا بۆیان بدرووین و له به‌هاردا بیپۆشن. به گشتی ژنان له پیاوان زیاتر جلوبه‌رگی كوردی ده‌پۆشن و له به‌هاریشدا بازاڕی قوماش و به‌رگدرووی ژنان گه‌رمتر ده‌بێت.
وەحید وەیسی به‌رگدروویه‌كی جلوبه‌رگی پیاوانه‌یه، بە "وشە"ی گوت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاو و كوڕانی ئێسته به گشتیی كه‌متر جلی كوردی ده‌پۆشن، به‌ڵام له وه‌رزی به‌هاردا تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاوڕی لێ ده‌ده‌نه‌وه و له نه‌ورۆزدا له‌به‌ری ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی: لای ئێمه به نۆره جلوبه‌رگه‌كان ده‌درووین، هه‌ر بۆیه خه‌ڵك له ئێسته‌وه ده‌ستیان به هێنانی قوماشه‌كانیان كردووه، تاكو بتوانین له وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆزدا بۆیان ئاماده بكه‌ین و بیپۆشن.
لە سنووری شارۆکەی ئامێدی نزیکەی 10 بازاڕی تایبەت بە جلوبەرگی پیاوان و هەشت بازاڕی ژنان و 30 بازاری جلی مودێرن هەیە، ژنان بەشێکێ زوری جلوبەرگاکانیان لەلایەن کەسوکار و به‌رگدرووه ناسیاوه‌كانیان ده‌دروون.
ئامێدی/ نەوزاد هلۆری