پلانێكى تر بۆ هێنانى گه‌شتیاران جێبه‌جێ ده‌كرێ

:: PM:05:57:16/02/2019 ‌
بۆ ناساندنی زیاتری گەشتوگوزاری هەرێم و هێنانی گەشتیار، دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم لە پێشانگای گەشتیاری عێراق ITM بەشداری دەكات كە 16 وڵات و لە 16 تا 19ی شوبات بەردەوام دەبێت.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى شوبات، نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، "بۆ ناساندنی زیاتری گەشتوگوزاری هەرێم و هێنانی گەشتیار، ئەمڕۆ شەموو 16ی شوبات شاندێكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و ژمارەیەك كۆمپانیا و كۆمەڵەی میوانخانەكانی دهۆك لە پێشانگای گەشتیاری عیراق ITM بەشداربوون".

زیارت گوتى، "لە كاتی كردنەوەی پێشانگەكە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی باڵای عیراق بەشداربوون، شوێنی ئامادەكراوی هەرێمی كوردستان لە ناو پێشانگەكە بە نمایشی تابلۆی شوێنەكانی گەشتیاری هەرێم و دابەشكردنی ڕێبەر و نەخشە و پڕۆشەر و فیلمی گەشتیاری سەردانی میوانەكانیان بۆ جوانی شوێنەكانی گەشتیاری هەرێمی كوردستان ڕاكێشاوه‌".

ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو، كه‌ ئامانجی سەرەكی شاندەكە ڕاكێشانی گەشتیار و هاندانی كۆمپانیاكانە بۆ هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان، كە پێشانگەكە 16 وڵات بەشداربوون و لە 16 تا 19ی شوبات بەردەوام دەبێت.

له‌ هه‌رێمى كوردستان حكوومه‌ت ته‌واوى ئاسانكارییه‌كانى بۆ هاووڵاتییانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقى كردووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسان بتوانن سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن به‌ تایبه‌ت بۆ گه‌شتیارى.


وشە - محەمەد میران