بارینى به‌فرێكى زۆر له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن رێگایه‌كى سه‌ره‌كى ناوچه‌كه‌ى داخست و به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى شوبات له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن كرایه پشووى فه‌رمى، قایمقامییەتی پێنجوێن دەربارەی ئاستەنگی هاتوچۆ بەهۆی بەفرەوە ڕوونكردنەوە دەدات.
قایمقامییەتی شارۆكەی پێنجوێن ڕای گەیاند، "بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی سنوری شارۆكەكەی گرتەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ لە ڕێگە سەرەكیەكان دروست بووە، ئێسته سەرجەم ڕێگا سەرەكیەكان پاككراونەتەوە و هاتوچۆكردن ئاساییە".
قایمقامیەتی شارۆچكەی پێنجوێن ڕای گەیاندووە، "بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی سنووری پێنجوێنی گرتەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ لە ڕێگە سەرەكیەكانی شارۆكەكە دروست بوو، بە هەوڵی لایەنەكان ڕێگاكە پاككرایەوە".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه هەر یەك لە تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی بەشی پۆلیس، بەشی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن، تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و ڕێگاوبانی سلێمانی، كۆمپانیای گاریكس بەشداربوون لە پاككردنەوەی ڕێگاكان.
زیاتر گوتى، "ئێسته سەرجەم ڕێگا سەرەكیەكان پاككراونەتەوە و هاتوچۆكردن تیایدا ئاسایی بووه‌تەوە".
شارۆكه‌ى پێنجوێن، یه‌كێكه له‌ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نزیكه‌ى 1200 مه‌تر له‌ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزه و ساڵانه له‌وه‌رزى زستاندا به‌فر و بارانێكى زۆرى لێده‌بارێت.