به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بڕیاردراوه پۆستى قایمقامی هەڵەبجە ڕادەستی گۆڕان بكات بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چاك بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت چه‌ند ساڵێكه یه‌كێتى به زۆر ئه‌و پۆسته راده‌ستى گۆڕان ناكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به "وشه"ى گوت، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا پۆستی قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە ڕادەستی گۆڕان بکات.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتى، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوه پۆستی قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە ڕادەستی بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت، ئەوەیش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینی خۆجێى سلێمانی و هەڵەبجە کە ساڵی 2014 لەسەری ڕێککەوتبوون.
"ئامانجى سه‌ره‌كى له ڕاده‌ست كردنى ئه‌و پۆسته به گۆڕان، یه‌كێتى ده‌یه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ گۆڕان باش بكاته‌وه و واى لێ بكات كه‌متر پۆست له حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان داوا بكات" سه‌رچاوه‌كه واى گوت.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو گرژى زۆر له نێوان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌بوون زۆر جارێش كێشه‌كان ده‌گه‌یشتنه ئاستى هه‌ڕه‌شه‌ى توند‌و ته‌نانه‌ت چه‌ندان جار یه‌كێتى ته‌قه‌ى له باره‌گاكانى گۆڕان كردووه و هێشتایش ئه‌و پێوه‌ندییانه ئاسایی نین.