مه‌سروور بارزانی و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

:: PM:06:28:16/02/2019 ‌
لە بەردەوامی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرس و كاربەدەستانی باڵای وڵاتان لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە دووەم ڕۆژی كۆنگرەكەدا لەگەڵ نێڵز ئانن، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا، هەر ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ چەندان بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان كۆبووەوە كە گرنگترینیان نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و نێردەی نەتەوە یەكگرووەكان بۆ كاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا، وەزیری بەرگری توركیا و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق بوون.

بڕیاریشە كۆبوونەوەكانی مەسروور بارزانی بەردەوامییان هەبێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێكی تر كۆ دەبێتەوە.

دوێنی هەینی مەسروور بارزانی لەگەڵ هەریەك لە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبووەوە.

جێى بیرهێنانه‌وه‌یه‌ مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتوون لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیان.




وشە - محەمەد میران