به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانی تووشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له شاری دهۆك چه‌ند چالاكییه‌ك به‌رێوه چوون و سه‌نته‌ری ژین كه تایبه‌ته به منداڵانی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاماژه ده‌كات كه له سنووری پارێزگای دهۆك 160 منداڵی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه هه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
د.عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ژین كه تایبه‌ته به منداڵانی تووشبووی شێرپه‌نجه به "وشه"ی راگه‌یاند، "له سنووری پارێزگای دهۆك 160 منداڵی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه هه‌ن، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌رێوه چوون.
زیاتر گوتی، ساڵی رابردوو 35 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به شێرپه‌نجه له سنووری پارێزگای دهۆك تۆمار كراون، به‌مه‌یش ژماره‌ی تووشبووانی منداڵ به‌و نه‌خۆشییه گه‌یشته زیاتر له 300 منداڵ كه ئه‌مه‌یش رێژه‌یه‌كی زۆره.
"له سه‌ره‌تایی دامه‌زرانی ئه‌و سه‌نته‌ره تا ئێسته له سنووری پارێزگای دهۆك 160 كه‌س چاره‌سه‌ركراون، چاره‌سه‌ر كردنه‌كه‌شی ته‌نیا له رێگه‌ی هه‌ریه‌كه له سندووقی كۆمه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و وه‌زاره‌تی ته‌ندرۆستی هه‌رێمی كوردستان ده‌رمان و چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه وا گۆت.
هه‌ر له شاری دهۆك كتێبێكی نوێ به‌ناوی "ناسنامه‌ی ون"، بڵاو كراییه‌وه و داهاته‌كه‌یشی خرایه سندووقی كۆمه‌كی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها كۆنسێرتێكی هونه‌ری بۆ گۆرانیبێژی ناسراوی منداڵان "رووكه‌ن"، به‌رێوه چوو به هه‌مان شێوه داهاتهكی خرایه سندووقی كۆمه‌كی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری