له شارى دهۆك به‌هۆى ڕووخانى دیوارێكه‌وه منداڵێكى ته‌مه‌ن پێنج ساڵان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و پۆلیسى شاره‌كه‌یش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت په‌راوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى شوبات، پۆلیسی دهۆک به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕای گەیاند، "لە شارۆكه‌ى شێخان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی ڕووخانی دیوار بەسەریدا گیانی لەدەستداوە".
هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک گوتى، "ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌موو 16ى شوبات، پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە سنووری شارۆكه‌ى شێخان کچێکی تەمەن پێنج ساڵ گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ڕووخانی دیواری ماڵەکەیانەوە بەسەریدا".
ئه‌وه‌یشى خسته ڕوو كه تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و لێکۆڵینەوەیش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
شارۆكەی شێخان بە دووری 40 کیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك و بەناوەندی پێكەوە ژیانی نێوان مسوڵمان و مەسیحی و ئێزیدی ناسراوە.