كه‌مێك پێش ئێسته له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یه‌یاند، "ده‌مانه‌وێ هاوكاری و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
لە بەردەوامی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرس و كاربەدەستانی باڵای وڵاتان لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە دووەم ڕۆژی كۆنگرەكەدا له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتى، "له كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ندان پرسی گرنگی ناوچه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان تاووتوێ كرد، هه‌روه‌ها باسی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشمان به چڕی کرد هاوكات ڕه‌وشی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشمان خسته‌ڕوو".
هەر ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ چەندان بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان كۆبووەوە كە گرنگترینیان نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و نێردەی نەتەوە یەكگرووەكان بۆ كاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا، وەزیری بەرگری توركیا و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بوون.
بڕیاریشە كۆبوونەوەكانی مەسروور بارزانی بەردەوامییان هەبێت و دوێنی هەینی مەسروور بارزانی لەگەڵ هەریەك لە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبووەوە.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتوون لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیان.
له ساڵی 1963ەوە ساڵانە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە مەبەستی دروستکردنی هاوئاهه‌نگى زیاتری نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بەڕێوەدەچێت و دەرفەتێکیشە بۆ کەسانی بەرپرس لەو بوارە تاکو بیروڕاکانیان ئاڵۆگۆڕ بکەن و پێوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن، كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن كۆنگره‌یه‌كى ساڵانه‌یه و له شارى میونشنى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت و به‌رپرسانى باڵا و شاره‌زایانى ته‌ناهیی وڵاتان به‌شدار ده‌بن، ئەمساڵ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ڕۆژانی 15 بۆ 17 بەڕێوه ده‌چێت و ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەشێک دەبێت لە پرسە گرنگەکان.