له كاتێكدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناكۆكی و ململانێی قوڵی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپه‌وه گوزه‌ر ده‌كات و هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زپه‌رستی له وڵاته‌كه به ڕوونی ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئیلهان عومه‌ر و ڕه‌شیده ته‌لیب دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر قسه‌گوتنیان به ئیسرائیل ناچار كران داوای لێبوردن بكه‌ن، پێگه‌ی "
The Intercept"ی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی لۆبیكردنی ئیسرائیل و ئه‌و كاریگه‌رییه به‌هێزه‌ی كه كۆنگرێسمانان ناچار بكات داوای لێبوردنی لێ بكه‌ن، به‌دواداچوونی كردووه و به وردی لێی كۆڵیوه‌ته‌وه.
ریان گریم به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه له واشنتن له به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی داوه، كه لۆبی ئیسرائیل به پاره سه‌رجه‌م سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كڕیوه‌ته‌وه و سیاسییه‌كانیش به هه‌موو ورده‌كارییه‌كه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل ده‌خه‌نه به‌رنامه‌ی كاره‌كانیان و پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، به‌رده‌وام له واشنتن گفتوگۆ و باس و خواس له به‌هێزی لۆبی ئیسرائیل و كاریگه‌ری به‌سه‌ر حكوومه‌تی واشنتن و كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كرێ و ئه‌مه‌یش به هه‌ڕه‌شه هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و هێزی لۆبی ئیسرائیل له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه نه‌هاوێژراوه، چونكه له دوا ئه‌زموون كه ئیلهان عومه‌ری ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی مینیسوتا، به‌هۆی قسه‌گوتن به ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ڕه‌شیده ته‌لیب ئه‌ندامی كۆنگرێس له حزبی دیموكرات و نوێنه‌ری ویلایه‌تی میشیگان ناچار به داوای لێبوردن له ئیسرائیل كران.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه له واشنتن هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، كه كیفین مه‌كارسی سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا زۆر به توندی دژی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس وه‌ستایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سوكایه‌تییان به گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كرد بێ و خیانه‌تی نیشتمانیان ئه‌نجام دا بێت. كاتێك ئیلهان عومه‌ر پرسیاری له مه‌كارسی كرد، كه به‌رگری له كوێ ده‌كات و بۆ كوێ ئه‌و توڕه‌ییه‌ی له‌خۆی دا دروست كردووه، ئه‌و بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك گوتی، بۆ "لیژنه‌ی كاروباری گشتی ئه‌مه‌ریكا – ئیسرائیل (ئایپاك)". كه به به‌هێزترین ڕێكخراوی لۆبیكردنی جووه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و جیهان ناوده‌برێت.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له ڕێی په‌یامنێرێكه‌وه توانی دزه بكاته ناو پرۆژه‌یه‌كی نهێنی ئیسرائیل له واشنتن بۆ چۆنیه‌تی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر واشنتن، دوای ئه‌وه‌ی په‌یامنێره‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ قسه و هه‌نگاو و پلانه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام دواتر ئه‌و دیكۆمێنتارییه به هیچ شێوه‌یه‌ك له كه‌ناڵی جه‌زیره په‌خش و بڵاو نه‌كرایه‌وه، چونكه به توندی هۆشداری به كه‌ناڵی جه‌زیره درا و نه‌ك كه‌ناڵه‌كه به‌ڵكوو قه‌ته‌ڕی سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردنی كه‌ناڵه‌كه‌یش زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وت.
ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌ی كردووه له‌و كاره نهێنییه‌ی كه‌ناڵی جه‌زیره، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی جوو له واشنتن پاره وه‌ك به‌هێزترین ئامراز بۆ كێشكردنی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ژێر سیاسه‌ته‌كانی خۆیان به‌كارده‌هێنن. نووسه‌ر قسه‌كانی دیڤد ئۆكزی دامه‌زرێنه‌ی دامه‌زراوه‌ی "هالیف" دێنێته‌وه، كه ساڵانه پاره به ئایپاك ده‌به‌خشێ، تا كۆنگره‌ی ساڵانه‌یان ببه‌ستن، ئه‌و ده‌ڵێ، ئایپاك به جۆرێك پاره كۆ ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت سیسته‌می دارایی ئه‌مه‌ریكا كه به‌هێزترین سیسته‌مه ناتوانرێ توانا و سه‌رمایه‌كه‌یان بزانێت، ئه‌وان كۆمه‌ك و به‌خشینه‌كان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و له ڕێی ژماره بانكی تایبه‌ت و جیاوازه‌وه بۆ كاتی پێویست هه‌ڵیده‌گرن و به ناوی جیاوازه‌وه‌یش ده‌ری ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێ كه بۆ كڕینه‌وه‌ی سیاسی و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌كار دێت.
زانیارییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لۆبی ئیسرائیل له واشنتن بێ خه‌رجكردنی پاره ناتوانێ هیچ كارێك سه‌ر بخات، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش دا له ڕێی كۆمه‌ك و هێنانه پێشه‌وه و گرنگیدان به به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌وان ناچارن كه دڵسۆزیان بۆ ئایپاك دووپات بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام پشتیوانی ئیسرائیل بن، چونكه به‌هۆی ئایپاك و ئیسرائیله‌وه هاتوونه‌ته پێشه‌وه و له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه.
ئوكز ناوی كه‌سێكی له كتێب و دیكۆمێنتارییه‌كه هێناوه كه پێی ده‌گوترێ جیفری تالبینز كه ئه‌مه به گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقه‌كانی كۆمه‌كی دارایی ئایپاك ناوده‌برێ و سندووقه‌كانیش به بیرێك ناو ده‌بات، كه هه‌رچه‌ند پاره‌ی تێ بكه‌ن، هێشتا كه‌مه و كۆتایی نایه‌ت و پڕ نابێته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئایپاك ئێسته په‌راوێزخستنی دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین و گۆڕینی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م چاوه‌كانه له واشنتن بۆ سه‌ر دۆسیه‌ی ئێران، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ واشنتن به ته‌واوی دۆسیه‌ی ئێران یه‌كلایی بكاته‌وه و كۆماری ئیسلامی ئێران بخاته سه‌ر ئه‌ژنۆ، بۆیه هه‌موو هه‌وڵ و فشارێك بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه ده‌گرنه‌به‌ر.
له درێژه‌ی به‌دواداچوونه‌كه هاتووه، كه به‌هۆی پاره و سیاسه‌تی ورد و گه‌ڕان به دوای نهێنی به‌رپرسانی سیاسی ئه‌مه‌ریكا، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی واشنتن له ده‌ستی ئیسرائیلدایه، چونكه بێ ڕه‌زامه‌ندی ئایپاك به تایبه‌تی و لۆبی ئیسرائیل به گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ هیچ هه‌نگاوێك بۆ هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بهاوێژێت.