یه‌كێتیی مامۆستایانی عێراق داوای مانگرتنی گشتی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی وڵات له ڕۆژانی 17 و 18 واته ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخرێته سه‌ر حكوومه‌ت و چاكسازی له سیسته‌می خوێندن و پرۆسه‌ی فێربوون بكرێت.
عه‌باد كازم ئه‌لسوودانی سه‌رۆكی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی داوا له هه‌موو مامۆستایانی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، بۆ سێ ئامانج و مه‌به‌ست مانگرتنی گشتی ڕابگه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق سێ ئامانجه‌كه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه یه‌كه‌میان چاكسازیكردنه له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن، چونكه عێراق تا ئێسته كوالێتی سیسته‌مه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، هه‌روه‌ها ئامانجی دووه‌م باشتركردنی دۆخی قوتابیانی عێراق و دروستكردنی ژێرخانێكی پته‌و و جێگیر و ژینگه‌یه‌كی له‌باره به پشتیوانی خێزانه‌كان بۆ قوتابیان، تا دۆخی خوێندن به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئامانج و داوای سێیه‌می مامۆستایان خراوه‌ته ڕوو، كه بریتییه له دابینكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ گه‌شه‌پێدانی ئاستی خوێندن و فێربوون به كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی پێشخشتنی تواناكانی مامۆستایان له ته‌واوی عێراق، دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و گرنگیدانی تایبه‌ت به‌و بواره‌وه بریتین له داوا گرنگه‌كانی مامۆستایان.