خولی ئیتاڵیا.. میلان درێژەی بە سەركەوتنەكانی دا

:: AM:09:18:17/02/2019 ‌

یانەی میلان درێژەی بە سەركەوتنەكانی دا و بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ لە یانەی ئەتلانتای بردەوە.

شەوی رابردوو یانەی میلان لە گەڕی 24ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەری بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ لە یانەی ئەتلانتای بردەوە.

سەرەتا یانەی خاوەن یاریگە لە خولەكی 33 گۆڵێكی لە رێگەی هێرشبەرە سویسڕییەكەی ریمۆ فریلێر تۆمار كرد، هەر لە گێمی یەكەمدا هێرشبەری پۆڵەندی كریستۆف بیاتیكی گۆڵی یەكسانبوونەوەی بۆ یانەی میلان تۆمار كردەوە.

لە گێمی دووەمیشدا یانەی میلان 2 گۆڵی تری لە رێگەی یاریزانان هاكان كالهانگلۆی ئەستێرەی توركی لە خولەكی 55 و بیاتیك لە خولەكی 61 تۆمار كرد و بەمەش یانەی مێوان بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

بەم سەركەوتنە یانەی میلان بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ پێگەی خۆی لە ریزبەندی چوارەمی یانەكانی خولی ئیتاڵیا قایمتر كرد و یانەی ئەتلانتاش بە 38 خاڵ هەر لە ریزبەندی پێنجەم مایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم لە درێژەی یارییەكانی گەڕی 24ی خولی ئیتاڵیا ئەم یارییانە بەڕێوە دەچن:-

سەعات 2:30ی دوای نیوەڕۆ / سپال – فیۆرەنتینا

سەعات 5ی سەر لە ئێوارە / ئیمپۆلی – ساسولۆ

                             ئۆدێنێزی – كیڤۆ ڤیرۆنا

                             جەنەوا – لازیۆ

سەعات 8ی شەو/ ئینتەر میلان – سامپدۆریا

سەعات 10:30ی شەو / ناپۆلی – تۆرینۆ                      




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م