ڕووسیا پلان داده‌نێ تا له ساڵانی 2031 تا 2035 بتوانێ گه‌شتی ئاسمانی فره‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام بدات و ئامێری زیره‌ك ڕه‌وانه‌ی سه‌ر مانگ بكات، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سامانی سروشتی له‌سه‌ر مانگ و هێنانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی.
بڕیاره بۆ ئه‌و كه‌سانه مۆسكۆ كه‌شتی ئاسمانی "لوناخود" ڕه‌وانه‌ی سه‌ر مانگ بكات، كه چه‌ندان ئامێری هه‌ڵكه‌ندن و پشكنینی تێدایه و له‌و ڕێیه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی به سامانی سروشتی به ناوبانگن داگیریان ده‌كات و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، تا سامانه سروشتییه‌كه ده‌ربهێنێت و له ڕێی كه‌شتی ئاسمانییه‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌رتی پیشه‌سازی مووشه‌ك و گه‌ردوونناسی
ڕووسیا به ڕۆژنامه‌ی "نۆڤۆستی" ڕاگه‌یاندووه كه دامه‌زراوه‌ی لاڤوتشكینی تایبه‌ت به پیشه‌سازی گه‌ردوونی، ئه‌و بیرۆكه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی گه‌ردوونناسی ڕووس كۆسمۆس و ئه‌كادیمیای زانستی ڕووسیا.
بیرۆكه‌كه خۆی له ناردنی كه‌شتی به‌هێزی ئاسمانی بۆ سه‌ر مانگ كردووه‌ته‌وه، كه توانای هه‌ڵگرتنی ئامێره‌كانی پشكنین و گه‌ڕانیان هه‌بێ كه كێشیان ده‌گاته شه‌ش تۆن، جیا له‌وه‌یش پێویسته كه‌شتی پشتیوانیش یارمه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و ئامێرانه بۆ سه‌ر مانگ بده‌ن.