خواردنه‌وه‌یى كووپێك شیرى گه‌رم پێش نووستن واده‌كات له‌ش خاو ببێته‌وه ئه‌گه‌ر دارچینى بۆ زیاد بكرێت ئه‌وه ده‌بێت به خواردنه‌وه‌یه‌كى به‌هێز و چه‌ندان سوود به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، شیر و دارچین یه‌كێكه له دروسترین خواردنه‌وه‌كان و ده‌توانرێت رۆژانه به‌كاربهێنرێت، دارچین یه‌كێكه له به‌هاراته به‌ناوبانگه‌كان چه‌ندان سه‌ده‌یه به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تى له میسردا.
دوو
جۆر دارى دارچین هه‌یه به‌ناوى سیلۆنن ناسراوه به راست دارچین، بۆنێكى خۆشى هه‌یه به‌شێكى چه‌ورى تێدایه كه‌پێى ده‌وترێت (سیناماده‌هید) به‌پێى توێژینه‌وه‌یى پزیشكى د.جۆش دارچین به‌یه‌كێك له‌و 26 گژوگیا به‌ناوبانگه داده‌نرێت كه ئاستێكى بڵندیان هه‌یه له‌رووى دژه‌ئۆكسیده‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندان سوودى تر‌ى هه‌یه وه‌ك:
دژه‌به‌كتریا، دژه‌كه‌روو له‌گه‌ڵ دژ به نه‌خۆشى شه‌كره و ده‌توانرێت له رێگه‌ى داریى دارچینه‌وه زه‌یتى دارچین ده‌ربهێنرێت و به‌هه‌مانشێوه سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ له‌ش.
هاراوه‌ى دارچین برێكى زۆر تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردن، دژه‌به‌كتریا، دژه‌میكرۆب و شێرپه‌نجه و چه‌ندان نه‌خۆشى تر له‌ناو ده‌بات. له‌گه‌ڵ هه‌وكردن شه‌ر ده‌كات و ئاستى كۆڵیسترۆڵ به‌ته‌واوى نزم ده‌كاته‌وه و به‌تایبه‌تى كۆڵیسترۆڵى LDL و ترایگلیسراید وه له‌هه‌مانكاتدا چه‌ورى HDL كه چه‌ورییه‌كى سوود به‌خشه زیاد ده‌كات له له‌شدا.
دارچین دوو ئاوێته‌ى گرنگى تێدایه كه رێگه له گرێى مێشك ده‌گرێت به‌تایبه‌تى له نه‌خۆشییه‌كانى زه‌هایمه‌ر، هه‌روه‌ها به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان سه‌لمێنراوه ده‌ماره‌كان ده‌پارێزێت و كارى مێشك باشتر ده‌كات.
چۆن شیر و دارچین ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م سووده گرنگانه‌ى به‌له‌ش بگات:
یه‌ك چاره‌كى كه‌وچكێك دارچین.
یه‌ك كووپ شیرى گه‌رم.
كه‌مێك ڤانێلا به‌پێى ئاره‌زووى خۆت.
هه‌نگوین بۆ تام.
دارچین و شیره‌كه تێكه‌ڵ بكه پاشان هه‌نگوینه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه دواتر ئه‌گه‌ر ویستت كه‌مێك ڤانێلایى تێبكه و به‌گه‌رمى بیخۆره‌وه.