لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

:: AM:11:33:17/02/2019 ‌

 

ئەمڕۆ یەکشەم ئاسمانی کوردستان هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە پێشبینی دەکرێت. لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانیش پێشبینی دەکرێ بەفر ببارێت.

 

لە دهۆک ئاسمان هەور دەبێت و دوانیوەڕۆ دەگۆڕدرێت بۆ نیمچە هەور. بۆ سبەی دووشەم ئاسمانی کوردستان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدریت و تەنیا لە ناوچە سنوورییەکان پێشبینی هەندێک باران دەکرێت.

 

تا ئەم كاتەی ساڵ بڕێكی زۆری باران لە كوردستان باریوە و لە چەندین شوێن مەترێكی تێپەڕ كردووە و لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە مەتر و نیوێک. لە مێرگەسۆر نزیكەی مەترو نیوێک باران باریوە. لە پێنجوێن، هیران و دینارتە و چەند شوێنێکی تر سەرووی مەترێک باریوە.

 

لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان نیو مەتری تێپەڕ کردووە لە چۆمان 858 ملم، لە بارزان 922 ملم، لە دهۆک 673 ملم. لە هەولێر 514 ملم، لە پیرمام 746، لە سلێمانی 751 ملم و لە چەمچەماڵ 542 ملم باریوە، لە دهۆک 673 ملم و لە زاخۆ 713 ملم باریوە و کە هەڵەبجە 670 ملم باریوە.









وشە - سلێمان تاشان