ژنێكی ده‌ڤه‌ری بارزان كه ده‌ستڕه‌نگینه و خولیای ڕازاندنه‌وه‌ی ناوماڵی هه‌یه، ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه به مۆزه‌خانه‌ی كولتووری و كه‌لوپه‌لی كولتووریی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه.
ڕێزان بارزانی ئه‌و ژنه‌یه كه ماڵه‌كه‌ی كردووه به مۆزه‌خانه‌ی كولتووری و به "وشه"ی گوت: چه‌ند ساڵێكه كاری ده‌ستڕه‌نگینی له بواری نه‌خشاندنی جلوبه‌رگ و رایه‌خ و شتی كولتووری ده‌كه‌م. تا بۆ پاراستنی ئه‌و شتانه و كولتووری ده‌ڤه‌ری بارزان و كوردستان.
مۆزه‌خانه‌كه‌ی ڕێزان له چه‌ندان به‌ش پێكدێت وه‌ك: به‌شی كه‌له‌پووری كوردی، كتێبخانه، جلوبه‌رگ، وێنه و كه‌لوپه‌لی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانی بارزان و شه‌ڕی داعش و كه‌مپه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندان به‌شی تر كه سه‌رجه‌میان كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به ده‌ڤه‌ری بارزان و ناوچه‌كانی تری كوردستانه.
ئه‌و ژنه گرنگییه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی كولتوور و كه‌له‌پوور و فۆلكلۆری كوردستان و ناوچه‌كه ده‌دات، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: كاتێك مرۆڤ سه‌یری ژیانی باب و باپیران ده‌كات و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وان وێڕای نه‌بوون و كه‌می پێدویستییه‌كانی ژیان، به‌ڵام به دڵێكی زۆر ئاسووده ژیاون و ده‌ستیان له نه‌خش و نیگار و دروستكردنی جلوبه‌رگ و كاری جووتیاری و ناوماڵ هه‌بووه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش ژیانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ژیانی مۆدێرنی ئێسته تێكه‌ڵ بكه‌ین و منداڵه‌كانمانی پێ په‌روه‌رده بكه‌ین.
ئه‌و ژنه له‌ناو مۆزه‌خانه‌كه‌ی خۆیدا دارێكی تایبه‌ت به شه‌هیدانی كوردستانی دروست كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستێكی باشی له نووسینی كتێب هه‌یه و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی چاپكراوی خۆیه‌تی.
بارزان/ نه‌وزاد هلۆری