گه‌نجێكی ژاپۆنی له یه‌كه‌م ڕۆژی كاره‌كه‌یدا چه‌پكێك گوڵی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه بۆ هات، چه‌ندان وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بڵاو كرده‌وه و دواتر ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت و شه‌رمه‌زار بوو.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، جۆن كانیا گه‌نجێكی ژاپۆنییه و له كۆمپانیای Essence له شاری سان فرانسیسكۆ وه‌ك كارمه‌ندی فرۆشتن وه‌رگیرا. له یه‌كه‌م ڕۆژی كاره‌كه‌ی چه‌پكێك گوڵی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه پێ گه‌یشت.
جۆن له خۆشیی گوڵه‌كه چه‌ندان وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گرتن و له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كرد و سه‌رسامی خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه ده‌ربڕی.
پاش هه‌فته‌یه‌ك، جۆن بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و گوڵه بۆ ئه‌و نه‌بووه و بۆ كارمه‌ندێكی تر بووه، له‌پای چه‌ند كارێكی گرنگ خه‌ڵات كراوه و ئه‌و گوڵانه‌شی وه‌ك ده‌ستخۆشی بۆ هاتبوو.
بۆیه نووسیبووی: ئێسته بۆم ده‌ركه‌وتووه به‌ڕاستی هیچ كه‌سێك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه دیاریی پێ ناگات و به چه‌پكه گوڵ پێشوازیی لێ ناكرێت.