نرخی زێڕ هەڵکشا، دینار جێگیر

:: PM:12:05:17/02/2019 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆڕسەی جیهانیی دراو و زێڕ، نەرخی زێڕ هەڵکشا بەڵام دینار جێگیرە.

 

 

ئەمڕۆ یەکشەم 17ی شوبات  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  330  دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری ئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 254 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 225 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 330

 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار دینار.

 

100 یۆرۆ: 135 هەزار و 500 دینار.

 

100 پاو‌ند:154 هەزار  و 800  دینار

 

100 لیرەی توركی:  22  هەزار  و 750 دینار.

 

100 هەزار تمەن: 10 هەزار دینار

 

100 یۆرۆ: 112 دۆلار و 95 سەنت

 

100 پاوند: 128 دۆلار  و 93 سەنت



وشە - سلێمان تاشان