دوای ئه‌وه‌ی ئیلیسیای گۆرانیبێژ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قوڕسی بۆ ده‌ستی ئه‌نجام دا، له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تویته‌ر نانسی عه‌جره‌م په‌یامێكی بۆ نارد.
دوای ئه‌وه‌ی ئیلیسای گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی پێویستی بۆ ده‌ستی ئه‌نجام دا، نانسی عه‌جره‌م گۆرانیبێژ و هاوڕێی نزیكی ئیلیسا، له ڕێی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بۆ نارد و هیوای ته‌ندروستی بۆ خواست.
نانسی ده‌ڵێ: ئازیزم ئیلیسا.. هیوادارم سه‌لامه‌ت بیت و هه‌موو شتێك به‌و شێوه‌یه بڕوات كه پلانت بۆی دانابوو، به هیوام به زووترین كات چاك بیته‌وه، زۆرمان خۆش ده‌وێیت.
پێشتر ئیلیسا بڵاوی كردبووه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا %7ی لیمفه گرێكانی ده‌رهێنا، ئاو له جه‌سته‌ی كۆ بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی ده‌كرد به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك چاره‌سه‌ری بكات، تا دوێنێ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی له شاری بروكسل له به‌لجیكا ئه‌نجام دا و له ڕێی ده‌ستییه‌وه ئاوه زیاده‌كه‌ی بۆ ده‌رهێنرا.
ئه‌لیسا له 27ی ئۆكتۆبه‌ر/تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1972 له لبنان له دایك بووه، سه‌ره‌تای به‌ناوبانگبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1998 به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی "بدی دوب" له‌و ساڵه‌دا.