وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بانگهێشتى باڵوێزى پاكستان ده‌كات له تاران، یاداشتێكى ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌و كرده تیرۆریستییه پێ ده‌دات كه هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ربازانى ئێرانى كرده ئامانج.
بارام قاسمى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رای گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بانگهێشتى ره‌فعه‌ت مه‌سعوودى باڵیوێزى پاكستانى كردووه له تاران بۆئه‌وه‌ى یاداشتێكى ناڕه‌زایى پێ بدات.
قاسمى ده‌ڵێ "ناڕه‌زاییه‌كه سه‌باره‌ت به زیادبوونى ئه‌و كرده تیرۆریستانیانه بوو كه له پاكستانه‌وه بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام ده‌درێن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێت پاكستان رووبه‌ڕووى ئه‌و گرووپانه ببێته‌وه".
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك سه‌ربازانى ئێرانى له سیستان و بەلووچستان كرده ئامانج له ئه‌نجامدا 40 چه‌كدار كوژران و برینداربوون.
دواتر هێزێكى توندڕه‌و به ناوى "جه‌یش عه‌دل" به‌رپرسیارێتى خۆى له‌كرده‌كه راگه‌یاند.
جیا له ئێران دوێنێ مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كرده‌یه‌كى تیرۆریستى كه رۆژى هه‌ینى رابردوو له هه‌رێمى كشمیرى هیند ئه‌نجام درابوو، پاكستانى به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوایه داڵده‌ى گرووپه تیرۆریستیه‌كان ده‌دات.