دواى دۆناڵد تره‌مپ و وه‌زیرى به‌رگرى به‌وه‌كاله‌ت كه پێشتر به كتوپڕ سه‌ردانى به‌غدایان كردبوو، ئه‌مڕۆ ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى عێراق به ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم"ى عێراقى راگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و دیدارێكى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌كه گه‌وتوویه‌تى " له‌میانه‌ى دیداره‌كه باسى بارودۆخى ته‌ناهى و سه‌ربازى سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووریا كرا و له‌گه‌ڵ چه‌ندان دۆسیه‌ى تر‌ى ته‌ناهى".
پێشتریش هه‌ر یه‌كه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و پاتریك شاناهانى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌كاله‌ت به شێوازى كتوپڕ و له‌ناكاو سه‌ردانى عێراقیان كردبوو.
له سێى ئه‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ چاودێریى كردنى ئێران له عێراق ده‌مێننه‌وه، ئه‌م لێدوانه‌ى تره‌مپ ناڕه‌زایى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراق لێ كه‌وته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندییه له‌سوپاى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م فه‌رمانده‌ییه تایبه‌ته به دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له سوپاى ئه‌مه‌ریكا.