ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گفتوگۆكانمان به باشی له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چوون، تا دواجار گه‌شتینه ڕێككه‌وتن.
نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به "وشه"ی راگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی جڤات ته‌نها دیاریكردنی شاندی گفتوگۆ، هه‌روه‌ها پێدانی راسپارده‌كان بوو بۆ ئه‌و شانده كه چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن و داواكاریه‌كان بگه‌یه‌نن.
له‌مباره‌یه‌وه گوتی: جڤاتی نیشتمانی له ماوه‌ی گفتوگۆكان كه له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كران، هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوی گفتوگۆ ئه‌وه‌مان زانی كه دانیشتنه‌كان به ئاكاری باش ده‌چن، تا دواجار گه‌شتینه ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتن بكه‌ین.
زیاتر گوتی: له گفتوگۆكاندا وتووێژه‌كان زۆر باشبوون، له ڕاگۆڕینه‌وه‌كان ئاكاری باش به‌ده‌ست هاتوون و ڕاسپارده و كارنامه‌ی هه‌ردوولا قسه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا له باره‌ی حكومه‌ت، ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و كارنامه‌یه كار بكه‌ین و حكوومه‌تێكی باش به‌ڕێوه ببه‌ین، ئیلزام بكرێت به‌و كارنامه‌یه له حكوومه‌ت.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ببێته‌وه و به كۆی ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردن له حكوومه‌تی داهاتوو بده‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی