له ژێر چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی شوبات، فێستیڤاڵێكی كولتووری و هونه‌ری به‌رێوه‌چوو.
ئه‌حمه‌د زوبێر به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی شوبات، له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌روه‌رده‌ی دهۆك چالاكییه‌كی كولتووری و هونه‌ری له‌ناو باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌ی مازی به‌رێوه‌چوو".
زیاتر گوتی، "له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندان چالاكی كولتووری و هونه‌ری و خواردنی كوردی و پێشانگا و پێشبركێ و چالاكی زانستی ئه‌نجام دران، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له مامۆستا و قوتابی زیره‌ك خه‌ڵات كران".
"مه‌به‌ست له فێستیڤاڵه‌كه گرنگیدان بووه به توانای ماموستا و قوتابیان، هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن بوه له كولتوور و كه‌له‌پووری كورده‌واری، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی له‌سه‌ر په‌روه‌ره بكرێن و سوودمه‌ندبێ له‌م شتانه"، زوبێر وای گوت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری