به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا راى گه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نه خۆجییه‌كانى سووریا به پێى یاسایه‌كى نوێ ده‌توانن كاروبارى خۆیان راپه‌ڕێنن بێ ئه‌وه‌ى پێویستیان به ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى بێت.
ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى رژێمى سووریا له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه خۆجییه‌كانى سووریا كۆبووه‌وه و له دیدارێكدا كه راسته‌وخۆ له
كه‌ناڵه‌كانى سووریا ده‌گوێزرایه‌وه، به‌ره‌وى بۆ ئه‌نجوومه‌نه خۆجییه‌كان ده‌كرد.
به‌شار ئه‌سه‌د گوتى " له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى یاساى 107 ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كانى سووریا ده‌توانن كاره‌كانى خۆیان راپه‌ڕینن، بێ ئه‌وه‌ى پێویستیان له ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى هه‌بێت".
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د باسى بارودۆخى سووریاى كرد و گوتى "ده‌توانین بڵێین ئێسته جه‌نگ كۆتایى هاتووه، به هۆى سوپا و دۆست و براكانمان توانیمان تیرۆر له‌ناو به‌رین".
به‌شار ئه‌سه‌د له وتاره‌كه‌ى باسى له دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارامى كرد و گوتى "به‌ر له ته‌نگژه‌كه‌ى سووریایش توركیا هه‌وڵى بۆ دروستكردنى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دا".
زیاتر له حه‌وت ساڵ جه‌نگ له‌سووریا به‌رده‌وامه و دواى ئه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێكى زۆرى خاكه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا، ئێسته به هۆى هاوكارى سه‌ربازیى رووسیاوه زۆرترین خاكى سووریاى كه‌وتووه‌ته‌وه ژێر ده‌ست.