ئه‌كته‌رێكی دیار و ناسراوی سووری، بۆ جاری یه‌كه‌م له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بوو به دایك و یه‌كه‌مین وێنه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
جومانا موراد ئه‌كته‌ری ناسراوی سووری كه له‌ناو كورددا زیاتر له درامای "باب الحاره" به ڕۆڵگێڕان وه‌ك كچی "ابو حاتم" و هاوسه‌ری "ابو شه‌هاب" ناوی ده‌ركردبوو، یه‌كه‌مین منداڵی بوو و وێنه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
دوێنێ شه‌موو جومانا موراد له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی ده‌ستی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه بۆ یه‌كه‌م جار بووه‌ته دایك و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا منداڵه‌كه‌ی بووه، كوڕه و ناویان لێی ناوه محه‌مه‌د.
له به‌شێكی ئه‌و نووسینانه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی ده‌ڵێ: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌ی پێداین و به "محه‌مه‌د"ی پێ به‌خشین..
جومانا موراد ئه‌كته‌رێكی 45 ساڵی سوورییه، به‌شداری ده‌یان فیلم و درامای عه‌ره‌بیی كردووه، له ساڵی 2013 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ره‌بیع به‌سیسۆ پارێزه‌ری ئوردونی كردووه، ساڵی 2019 بۆ یه‌كه‌م جار بوو بو دایك.